٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٥:٥٢
کەسێک دەمامک نەپۆشێ، سزا دەدرێت/ خەڵک نەفرەت لە ئەمریکا بکەن

سەرۆک کۆمار وتی: خەڵک ئەگەر بیانەوێت بۆ سەختی بارودۆخی ژیانیان کەسێک مواخێزە بکەن، دەبێ کۆشکی سپی لە واشنتۆن مواخێزە بکەن و دۆعایان لێبکەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: هەمیشە نیوە یان زیاتر لە نیوەێ خەڵک ڕێنماییە تەندروستییەکانیان بە تواوەتی ڕەچاو کردووە و هاوکاری کادیری دەرمانیان کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە نابێت لە کەسێک کە دەمامک ناپۆشێت بە ئاسانی لێێ خۆش بین و لە هەموو شوێنەکان ئەبێ بە کەسێک کە دەمامکی نەپۆشیوە خزمەتگوزاریی پێشکەش نەکەین و کەسێک کە ئەو کارە بکات سزا بدرێت.

سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شانازی دەکات کە ڕێگری کردووە کە ڕادەست کردنی هەفتاد هەزار ملیار بە ئێران. لە داهاتووشدا دەبینین کە شانازی دەکەن کە ڕێگریان کردووە لە پێدانی قەرزی پێنج ملیار دۆلار بە ئێران.

وتیشی: خەڵکی ئێران بۆ کەم بوونی ئیمکانات و زۆر بوونی کێشەکانیان ئەگەر دەیانەوێت لەعنەت و نەفرەت لە کەسێک بکەن ئەوە دەبێ لە کۆشکی سپیی بکەن.